سەرۆکى ئینتەر میلان بەجدى هەوڵى ئەنتۆنیۆ کۆنتى دەدات - کورد نیوز

ڕیکلام

تایبەتە بە هەواڵ و زانیاری

Tuesday, April 9, 2019

سەرۆکى ئینتەر میلان بەجدى هەوڵى ئەنتۆنیۆ کۆنتى دەدات



ئینتەر میلان دەیەوێت پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەکەى بە ئەنتۆنیۆ کۆنتى ببەخشێت و ڕاهێنەرەکەش داواى مووچەیەکى خەیاڵى دەکات.
ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، ستیڤن چانگى سەرۆکى یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى، داواى لە پیپى مارۆتاى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى یانەکەى کردووە، ئەنتۆنیۆ کۆنتى بهێنێتە ڕیزى یانەکەوە بۆ سەرکردایەتى کردنى تیپەکەیان.
ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، کۆنتى ٤٩ ساڵ داواى ١٠ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەى ساڵانە دەکات تا ڕازیبێت پۆستى ڕاهێنەرایەتى ئینتەر میلان وەربگرێت.
کۆنتى دواى ئەوەى کۆتایى وەرزى رابردوو لە پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەى چێڵسى ئینگلیزى دوورخرایەوە، لەو کاتەوە لە کارى ڕاهێنان دوورکەوتووەتەوە و چەندین یانەش دەیانەوێت گرێبەستى لەگەڵدا ئیمزابکەن.

No comments:

Post a Comment