پاریس سانجێرمان بەنیازی گۆڕانکاری ریشەییە - کورد نیوز

ڕیکلام

تایبەتە بە هەواڵ و زانیاری

Sunday, April 7, 2019

پاریس سانجێرمان بەنیازی گۆڕانکاری ریشەییە



یانەى پاریس سانجێرمان لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو بەنیازی شۆرشێکە لە پێکهاتەى یانەکەیدا.
رۆژنامەى لۆبارێزیان چەند زانیارییەکی دەستکەوتوە لەدواین کۆبونەوەى یانەى پاریس سانجێرمان و ئاشکرایکردوە کە یانەکە بریاریداوە گۆرانکاری ریشەیی بکات تەنها لەپێناو بردنەوەى نازناوی چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو
بە پێی هەواڵی ئەو رۆژنامەیە ، یانەى پاریس سانجێرمان لانی کەم پێنج یاریزانی نوێ بۆ پێکهاتەکەى زیاد دەکات و زۆربەشیان لە هێلی ناوەراست و بەرگری دەبن
رۆژنامەى لۆباریزیان ناوی هەندێ لەو یاریزانانەى ئاشکراکردوە کە دیارترینیان ئەندرێ هیرێراى یاریزانی مانچستەر یونایتد و دی لیخت و دی یۆنگی یاریزانانی ئەیاکس و ئیدریس جایی یاریزانی هێڵی ناوەراستی ئیڤەرتۆنن.
یانەى پاریس سانجێرمان لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەى خولی فەرەنسا نزیکبۆتەوە بەڵام لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ لەسەر دەستی مان یو کرایە دەرەوە.

No comments:

Post a Comment