ڕیاڵ مەدرید مووچەیەکى خەیاڵى بۆ هازارد داناوە - کورد نیوز

ڕیکلام

تایبەتە بە هەواڵ و زانیاری

Sunday, April 7, 2019

ڕیاڵ مەدرید مووچەیەکى خەیاڵى بۆ هازارد داناوە




ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە مووچەى هەفتانەى ٣٥٠ هەزار پاوەند ئیدین هازارد ڕازى بکات پەیوەندى بە ڕیزەکانیەوە بکات.
ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، هازاردى بەلجیکى یاریزانى یانەى چێڵسى ئینگلیزى لە پەیوەندیکردن بە یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانییەوە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا نزیکبووەتەوە و بڕى گرێبەستەکەش بە ١٠٠ ملیۆن پاوەند دەخەمڵێنرێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، یانە مەدریدیەکە دەیەوێت بە مووچەى هەفتانەى ٣٥٠ هەزار پاوەند هازارد بکاتە لیستى ئەو یاریزانانەى زۆرترین مووچەیان هەیە لە جیهاندا.
پێشتریش چێڵسى ئۆفەرێکى نوێى بە مووچەى هەفتانەى ٣٠٠ هەزار پاوەند خستووەتە بەردەم هازار بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى و نایەوێت دەستبەرداى بێت، چونکە بەهۆى سزاکانى یەکێتى تۆپى پێى جیهانەوە ناتوانێت لە دوو ماوەى گواستنەوەى یاریزاناندا گرێبەستى نوێ ئیمزابکات.

No comments:

Post a Comment