راهێنەری یۆڤانتۆس پلانێکی تایبەتی بۆ یارییەکەى ئەیاکس داناوە - کورد نیوز

ڕیکلام

تایبەتە بە هەواڵ و زانیاری

Monday, April 8, 2019

راهێنەری یۆڤانتۆس پلانێکی تایبەتی بۆ یارییەکەى ئەیاکس داناوە




راهێنەری یۆڤانتۆس پلانێکی تایبەتی بۆ یارییەکەى ئەیاکس لە چامپیۆنز لیگ داناوە گەر رۆناڵدۆ و ئیمری کان و دۆگلاس کۆستا نەیانتوانی بەشداری بکەن. بریارە رۆژی چوار شەممە یانەى یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگاى خۆی لە چامپیۆنز لیگ روبەروی یانەى ئەیاکس ببێتەوە. بۆ ئەو یارییە تا ئێستا گومان لە بەشداری کردنی هەرسێ یاریزان رۆناڵدۆ و دۆگلاس کۆستا و ئیمری کان هەیە. ئالێگری راهێنەری یۆڤانتۆس بریاریداوە لەکاتی یاریی نەکردنی ئەو سێ یاریزانەدا لە هێلی هێرشبردن پشت بە ماندزۆکیچ و دیبالا و بێرناردسکی ببەستێت. تا ئێستاش بۆ جێگەى ئیمری کان هیچ یاریزانێکی دیارینەکردوەو چاوەرێی دواین پشکنینی پزیشکی یانەکەى دەکات.
یۆڤانتۆس لە قۆناغی شانزە بەسەر پشتی یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید پەرییەوە بۆ قۆناغی هەشت تیپی.

No comments:

Post a Comment