هازارد لە بارەى ڕیاڵ مەدریدەوە وەڵامى هاندەرانى وێست هامى دایەوە - کورد نیوز

ڕیکلام

تایبەتە بە هەواڵ و زانیاری

Tuesday, April 9, 2019

هازارد لە بارەى ڕیاڵ مەدریدەوە وەڵامى هاندەرانى وێست هامى دایەوە


هازارد پێیوایە یارییەکەیان بەرامبەر وێست هام قورس بووە و دووپاتیشى دەکاتەوە لە ئێستادا تەنیا سەرنجى لەسەر چێڵسییە.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى سکاى سپۆرت دواى بردنەوەکەى بەرامبەر وێست هام لە خولى ئینگلتەرا، ئیدین هازاردى هێرشبەرى چێڵسى دەڵێت "یارییەکى باشمان کرد، هەرچەندە یارییەکە ئاسان نەبوو، چونکە وێست هام یانەیەکى باشە، بەڵام هەموو شتێکمان کرد و چەندین هەلمان درووستکرد و توانیمان دوو گۆڵى جوان تۆماربکەین".
لە بارەى هوتافى هاندەرانى وێست هام، کە پێیان دەوت دەچیت بۆ ڕیاڵ مەدرید، هازارد پێیوایە ئەوان هەڵەن و ئەو لە ئێستادا تەنیا سەرنجى لەسەر یانەکەیەتى تا کۆتایى ئەم وەرزە.
هازارد دەڵێت "هێشتا زۆر شت ماوە پێشکەشى بکەین، دەمانەوێت خولى ئەوروپا بەدەستبهێنین، لە ئێستاشدا بە کاتێکى باشدا تێدەپەڕین و سێ یاری لەسەریەکمان بردووەتەوە و دەشتوانین لەسەر ئەم ئاستەمان بەردەوامبین".





No comments:

Post a Comment