بۆ جاری هەشتەم لەسەر یەک یۆڤانتۆس نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا - کورد نیوز

ڕیکلام

تایبەتە بە هەواڵ و زانیاری

Saturday, April 20, 2019

بۆ جاری هەشتەم لەسەر یەک یۆڤانتۆس نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا


یانەى یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فیۆرینتیناى بردەوەو بۆجاری هەشتەم لەسەر یەک و بۆ جاری 35 لە مێژوویدا نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا
رکابەرییەکانی خولی ئیتالیا پێیناوەتە هەفتەى 33 و یانەى یۆڤانتۆس لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى فیۆرینتیناى کرد.
یانەى یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر فیۆرینتینا بەدەستهێنا
دوو گۆڵەکەى یۆڤانتۆس ئالێکس ساندرۆ و بیزیلا بە هەڵە لەخۆیان تۆمارکرد و تاکە گۆڵەکەى فیۆرینتیناش میلینکۆڤیچ کردی
بەو بردنەوەیە یانەى یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بۆ 87 خاڵ بەرزکردەوەو پێنج هەفتە پیش کۆتایی هاتنی خولەکە ، بەشێوەیەکی فەرمی نازناوی خولی تۆپی پێی ئیتالیای مسۆگەرکرد.
بەوەش یانەى یۆڤانتۆس بۆ جاری هەشتەم لەسەر یەک نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە کە بۆ جاری 35 لە مێژوی ژیانی وەرزشیدا.
یۆڤانتۆس ئەم وەرزە لەجامی ئیتاڵیا و چامپیۆنز لیگ کرایە دەرەوە بەڵام نازناوی خولی ئیتاڵیای پێش پێنج هەفتە مسۆگەرکرد.

No comments:

Post a Comment