لێدوانی ڤالڤێردی پاش بردنەوەى بەرشەلۆنە لە سۆسیداد - کورد نیوز

ڕیکلام

تایبەتە بە هەواڵ و زانیاری

Saturday, April 20, 2019

لێدوانی ڤالڤێردی پاش بردنەوەى بەرشەلۆنە لە سۆسیداد



راهێنەری بەرشەلۆنە تەئکیدی کردەوە کە یارییەکی قورسیان ئەنجامداوەو رەتیشیکردەوە کە کۆتینیۆ دژی هاندەران وەستابێتەوە.
پاش بردنەوەیان لە یانەى سۆسیداد بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک، ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.
ڤالڤێردی دوپاتیکردەوە کە یارییەکی قورسیان کردوە تا ئەوکاتەى لینگلیت گۆڵی یەکەمی تۆمارکردوەو کێشەکانی چارەسەر کردوە.
وتیشی: ئیشارەتەکەى کۆتینیۆ لە یارییەکەى مانچستەر یونایتد دژی هاندەران نەبوەو ئەو هەمیشە پشتگیری هاندەران دەکات و هاندەرانیش پشتگیری دەکەن و داواشی کرد کێشەکان گەورە نەکرێت.
تەئکیدیشی کردەوە کە هەر لە سەرەتاى وەرزەوە ئامانجی سەرەکی یانەى بەرشەلۆنە بەدەستهێنانی سەرجەم ئەو نازناوانە بوە کە رکابەری تیا دەکات.
لەکۆتایی قسەکانیشیدا دوپاتیکردەوە کە سێ خاڵی گرنگیان بەرامبەر سۆسیداد بەدەستهێناوەو هەنگاوێکی تر لەنازناوی خولی ئیسپانیا نزیک بونەتەوە

زۆربەى وتەکانی ڤالڤێردی
ڤالڤێردی: یارییەکی ئاڵۆز بوو ، سۆسیداد سەلماندی کە یانەیەکی بەهێزە

ڤالڤێردی: ئامانجی سەرەکیمان هەر لەسەرەتاى وەرزەوە بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان بووە

ڤالڤێردی: شتێکی ئاساییە کە ئارسەر زۆرجار دادەنیشێنرێت چونکە من وام پێباشە

ڤالڤێردی: ئاهەنگەکەى کۆتینیۆ دژی هاندەر نەبوو پێویست ناکات شتەکان گەورە بکرێت

ڤالڤێردی: هاندەر پشتگیری کۆتینیۆ دەکات و بە دلنیاییەوە کۆتینۆش پشتگیری هاندەر دەکات

ڤالڤێردی: یارییەکە تایمی یەکەم زۆر ئاڵۆز بوو ، گۆڵەکەى لینگلیت کەمێک لە کێشەکانی چارەسەر کرد

ڤالڤێردی: من ماوەیەکی زۆرە لە بواری تۆپی پێ کاردەکەم، زۆرکەس قسە لەسەر ئەوە دەکات کەی دەبینە پالەوان، ئەمڕۆ سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا.





No comments:

Post a Comment