گرێبەستێکى ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینى لۆکا یوڤیچ ڕەتکرایەوە - کورد نیوز

ڕیکلام

تایبەتە بە هەواڵ و زانیاری

Tuesday, April 16, 2019

گرێبەستێکى ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینى لۆکا یوڤیچ ڕەتکرایەوە


یانەى ئینتراخت فرانکفۆرت گرێبەستێکى یانەى ڕیاڵ مەدریدى بۆ کڕینى لۆکا یوڤیچى سڕبى ڕەتکردووەتەوە.
بەرنامەى ئەلچیرینگیتۆى ئیسپانى ئاشکرایکردووە، ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى بۆ گواستنەوەى لۆکا یوڤیچ گرێبەستێکى ٥٠ ملیۆن یۆرۆى پێشکەشى ئینتراختى ئەڵمانى کردووە، بەڵام گرێبەستەکەى ڕەتکراوەتەوە.
بەرنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، ئینتراخت لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە لۆکا یوڤیچ داواى ٨٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە لە هەمان کاتدا یانەکانى بەرشەلۆنەى ئیسپانى و بایرن میونشنى ئەڵمانى و ئینتەر میلانى ئیتاڵى و پاریس سان جێرمانى فەڕەنسیش هەوڵى گواستنەوەى دەدەن.
لۆکا یوڤیچى ٢١ ساڵ، یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانى ئەم وەرزەى خولى ئەڵمانیا و بە تۆمارکردنى ١٧ گۆڵ لە پلەى دووەمى گۆڵکارانى خولەکەدایە.




No comments:

Post a Comment